کوردپرێس:
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی گۆڕان سەبارەت بەپرسی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتی عێراقی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی دەڵێت" پێگه و یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هی ئه‌وه نییه بتوانێت سه‌ربه‌خۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات دەبێت بەغداد لەڕێگای حکوومەتی هەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکات بەتەنها ناتوانێت، دەشڵێت"به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مجۆره گوزه‌رانه‌ی ژیانی خه‌ڵك له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی دڵخۆشی نییه یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه به‌زووترین كات پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی جێبه‌جێ بكات كه‌ئێمه ڕه‌شنوسه‌كه‌یمان بڵاوكرده‌وه و لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه بیروبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه ئومێد ده‌كه‌ین له‌ڕێی لامه‌ركه‌زییه‌وه گوزه‌ران باش بێت، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی لامه‌ركه‌زی بێته پێشه‌وه پێشبینی ده‌كه‌م لامه‌ركه‌زی جۆرێكی باشی به‌ڕێوه‌بردنه بێگومان لامه‌ركه‌زی سیاسی نا."
بەرزان شێخ محەمەد ئەوەشی وت" ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لەنوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی سیاسی پێکهاتووە هه‌تا ئه‌م ساته پێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كاری پێده‌كات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه بچێته جۆرێك له‌دانوستانه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد ئه‌مه پێویستی به كۆمه‌كی سیاسی هه‌یه، واته لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی-یان پێك هێناوه ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه وه‌كو سیاسی بێته ئاراوه بۆ نموونه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی دوولایه‌نی به‌هێزن له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا، ئه‌وان بیكه‌نه بڕیار هه‌ریه‌ك له‌ڕێی ئه‌ندامه‌كانی خۆیه‌وه ئه‌و بڕیاره ده‌دات و به‌ڵام پێگه و یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هی ئه‌وه نییه بتوانێت سه‌ربه‌خۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات."
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی" ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه بێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه بابه‌تێكی سیاسییه، چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دانوستاندایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته بیر له‌وه‌بكاته‌وه كه‌گوزه‌ران و بژێوی خه‌ڵك هه‌م له‌ڕووی مووچه‌خۆره‌وه هه‌م له‌ڕووی ئه‌و بێكارییه‌ی كه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌یه بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات."
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتی کردەوە هیچ داواکارییەکیان پێگەیشتبێت بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق لەو ڕڕووەوە دەڵێت" ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕه‌سمی هیچمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه لێدوان ده‌بیستین به‌و پێیه‌ی پارێزگای سلێمانی پارێزگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ره به‌تایبه‌تی له‌نه‌وت دا له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌غداده‌وه بیستم ده‌ڵێت ئەو پارێزگایانه‌ی كه‌به‌رهه‌مهێنه‌رن ده‌توانن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه هه‌یانه له‌گه‌ڵ 50% ی داهاتی ناوخۆ بده‌ن به‌حكومه‌تی به‌غداد به‌ڵام وتم ئه‌و ده‌ڵێت پارێزگا واته دیاری نه‌كردووه كه‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌تواناییدا هه‌یه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌یاسایه‌ك ده‌ڕوات پێی ده‌ڵێن یاسا‌ی ژماره 3 ئه‌و بابه‌تانه‌ی تێدانییه."
Your Comment