به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی که‌نه‌دا له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو "ھاوکارییه‌کانی ھێزی پێشمه‌رگه له شاری مۆنتریال له ھه‌رێمی کێبێکی که‌نه‌دا دانراون و ھه‌ر کاتێک به‌غدا ڕێگه به ئێمه بدات ئه‌و ھاوکارییانه بۆ ھه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه ده‌که‌ین که به بڕی نۆ ملیۆن و ٥٠٠ ھه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێن و چه‌ندین جۆری چه‌کی تێدایه."
هه‌ر له‌و باره‌وه لیوا سالار جه‌باری جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمه‌رگه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "به‌ڵێ له دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه به‌غدا ڕێگه‌ی نه‌داوه نه‌ک ته‌نیا وڵاتی که‌نه‌دا به‌ڵکوو ھاوکاری ھیچ وڵاتێک بگاته ھه‌رێمی کوردستان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ڕێگری ده‌کات."
ناوبراو گوتیشی: "له‌و کاته‌وه ھیچ بڕه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیێک، ته‌نانه‌ت پێداویستی لۆجستیش به ھێزی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه و به‌غدا جگه له‌وه‌ی مووچه و چه‌ک و پێداویستی پێشمه‌رگه دابین ناکات ڕێگه به وڵاتانیش نادات ھاوکاری ھێزی پێشمه‌رگه بکه‌ن بۆیه ئه‌مریکا ئه‌مساڵ بڕیاری داوه بۆ ساڵی دابێ ڕاسته‌وخۆ ھاوکاری ھێزی پێشمه‌رگه بکات."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment