بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سادق ئەلبان لە پڕێس کونفڕانسێکدا دهڵێت: کێشە کەڵەکەکراوەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی نالەبار و ناسەقامگیر لە هەرێم ئەو زەروورەتە دەسەلمێنێت کە دەبێت گۆڕانکاریی ئابووری و دارایی و خزمەتگوزاری لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستا باشترین بژاردە هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی دەوڵەتی ئینتقالییە تا ئەو کاتەی حکوومەتێکی هەڵبژێردراو بێتە سەر کار.
ئەلبان هۆشداریشی دا: ئەگەر لە ئێستادا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵنەوەشێتەوە دۆخەکە لەوەش خرابتر دەبێت و ئەوەش لێکەوتەی دەبێت بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق.
سەرچاوە: ماڵپەڕی SNG
کۆدی ههواڵنێر: 60103
Your Comment