بە رێككەوتنی توركیا و کوردستانی سووریا ئاشتی لە ناوچەكە بەرقەرار دەبێت

بەشی تورکیا- هاوسەرۆكی زیندانی كراوی HDP رایدەگەیێنێت: پێویست بوو توركیا لە بری بەرەی نوسرە و گرووپە هاوشێوەكانی لەگەڵ كوردانی سووریا رێكبكەوتایە، بەوەش ئاشتی بۆ ناوچەكە دەگەڕایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی بوگون-ی توركی وتی: ئەگەر توركیا بە تایبەت لەگەڵ كوردستانی سووریا رێككەوتنی ستراتیژی ئەنجام بدایە، ئێستا گفتوگۆكانی ئاشتیی سووریا لە بری جنێڤ و ئاستانە و سووچی، لە ئەنقەرە دەبوون.

دەمیرتاش لە بارەی ئەو وتەیەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری توركیا كە وتبووی سەربازانی رووسیا و ئەمەریكا لە کوردستانس سووریا چی دەكەن؟ لە بەر ئەوەی ئێوە لە بری كوردەكان لەگەڵ بەرەی نوسرە و هاوشێوەكانیان رێككەوتن، ئەمەریكا و رووسیا لەوێن.

هاوسەرۆكی هەدەپە جەختیشی كردۆتەوە، كە گەر توركیا لەگەڵ كوردەكانی سووریا رێكبكەوتایە، ئێستا ئاشتی هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لە توركیا بەرقەرار دەبوو.

دەمیرتاش وتووشیەتی: سەرەڕای هەموو ئەو راستیانە، ئەوان هەوڵ دەدەن پردی نوێ دروست بكەن و دەرگای نوێ بكەنەوە لە نێوان توركیا و كوردانی سووریا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9590

Your Comment

You are replying to: .
captcha