بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی بوگون-ی توركی وتی: ئەگەر توركیا بە تایبەت لەگەڵ كوردستانی سووریا رێككەوتنی ستراتیژی ئەنجام بدایە، ئێستا گفتوگۆكانی ئاشتیی سووریا لە بری جنێڤ و ئاستانە و سووچی، لە ئەنقەرە دەبوون.
دەمیرتاش لە بارەی ئەو وتەیەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری توركیا كە وتبووی سەربازانی رووسیا و ئەمەریكا لە کوردستانس سووریا چی دەكەن؟ لە بەر ئەوەی ئێوە لە بری كوردەكان لەگەڵ بەرەی نوسرە و هاوشێوەكانیان رێككەوتن، ئەمەریكا و رووسیا لەوێن.
هاوسەرۆكی هەدەپە جەختیشی كردۆتەوە، كە گەر توركیا لەگەڵ كوردەكانی سووریا رێكبكەوتایە، ئێستا ئاشتی هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لە توركیا بەرقەرار دەبوو.
دەمیرتاش وتووشیەتی: سەرەڕای هەموو ئەو راستیانە، ئەوان هەوڵ دەدەن پردی نوێ دروست بكەن و دەرگای نوێ بكەنەوە لە نێوان توركیا و كوردانی سووریا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment