بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەلکساندەر لاورۆنتیڤ نوێنەری تایبەتی پووتن لە سووریا ڕایگەیاند:سەرۆکی ڕووسیا لە سەر کاروباری سووریا گوتوویەتی ئەمریکا چیتر بیانووی بەدەستەوە نەماوە بۆ ئەوەی لە سووریا بمێنێتەوە.
ناوبراو ئێستا بە مەبەستی بەشداری لە دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە ئەستانەی کازاخستانە و لە لێدوانەکەیدا زیادی کرد: ئەوەی ئەمریکا بۆ مەشرووعییەت پێدان بە مانەوەی خۆی لە سووریا بە بەڵگە دەیهێنێتەوە سەر لە بەری بیانوو داتاشینە و دەبێت ئەمریکا لە سووریا بچێتە دەرەوە.
سەرچاوە: سپۆتنیک
Your Comment