نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بەSNNی راگەیاند: سەرۆكی حكومەت ناتوانێت بە تەنها داوای دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنە گشتییەكان بكات و دەبێت سەرۆكایەتیی حكوومەت ئەو داوایە بكات و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن و پەرلەمان بكرێت.
ناوبراو وتیشی"ئەو پەلەكردنەی سەرۆكی حكوومەت لای هیچ كەس مەقبوول نییە، چوونكە گۆڕان هەڵبژاردنێكی بێگەردی دەوێت كە ئەوەش پێویستی بەپاك كردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە، نەك وەك ریفراندۆم كە سندووقەكان پڕ دەكران".
بەوتەی نزار مەحموود، لە سێ مانگدا ناتوانرێت تۆماری دەنگدەران پاك بكرێت، بەڵام پارتی نایەوێت ئەو تۆمارە پاك بكاتەوە و دەیەوێت بەو تۆمارەوە دەسەڵات بگرنەوە دەست.
Your Comment