بەپێی هەواڵی کوردپرێس رۆژی رابردوو پڕۆژه بڕیاره‌كه كه ره‌خنه له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌گرێت له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به 128 ده‌نگ به‌رانبه‌ر ته‌نها 9 ده‌نگ، پەسەند کرا. هەر لەو بارەیەوە میدیاکانی ئەمریکا زۆر دواون.
سی ئێن ئێن به سه‌ردێڕی، "سه‌رباری هه‌ڕه‌شه‌كانی هاڵه‌ی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی له‌باره‌ی قودسه‌وه ئیدانه‌كرد"، هه‌واڵه‌كه‌ی نووسیوه.
سی ئێن ئێن زیادی کرد: له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 120 وڵات هاوده‌نگ بوون له ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ".
له‌هه‌واڵه‌كه وه‌ك بڕیارێكی توند دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا باس له بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه و ئاماژه به‌وه دراوه، بڕیاره‌كه دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی نیكی هالی كه گوتبووی، "ئه‌گه‌ر به‌ئاراسته‌ی ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌نگ بدرێت، ئه‌مریكا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سندووقی یارمه‌تی بۆ جیهان، دوو جار بیرده‌كاته‌وه"، له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندكرا.
رۆیته‌رز به‌سه‌ردێڕێك نووسیویه‌تی، "له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 120 وڵات هاوده‌نگ بوون له ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ".
لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزدا هەواڵێک بە سەردێڕی "کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ترەمپ وەستایەوە و ئیدانەی بڕیارەکەی کرا لە بارەی قودس" بڵاو کراوەتەوە.
لە هەواڵەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە زۆربەی وڵاتانی جیهان بێگوێ‌دانە هەڕەشەکانی ترەمپ ئاماژەیان بەوە دا کە بڕیاری ئەمریکا لەبارەی قودس کارپێکراو نییە و بەتوندیش سەرزەنشتی ئەمریکایان کرد.
هەواڵەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە هەواڵەکە زۆر پەیوەندیدار نییە و لەبەر ئەمە تەنها واتای سێمبۆلی لەخۆ دەگرێت. ئاماژەی بەوەش داوە ئەنجامی دەنگدانەکە بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ کە تەحەدای هاوڕایی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکرد کە پەنجا ساڵە هەیە لەبارەی ستاتۆی قودس بووە هۆی تێکدانی ئاسوودەییی سیاسی لە جیهان و لە رووی دیپلۆماتییەوە ئەمریکای تەنها جێ هێشت.
دەنگی ئەمریکاش لەمبارەیەوە گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی رەها بڕیارەکەی ئەمریکای بۆ ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل رەت کردەوە".
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش لە هەواڵێکیدا بەناوی "بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی قودس لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی دایەوە و رەت کرایەوە"، ئاماژەی بەوە داوە کە وێڕای هۆشدارییە بێپەرواکانی ئەمریکا، ١٢٨ وڵات پشتگیری پڕۆژە بڕیاری "چالاکییەکانی ئیسرائیل لە سەر خاکی فەڵەستین و قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو" کرد.
هەواڵەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو دەنگدانە تەنها رەت‌کردنەوەی بڕیارەکەی ترەمپ نەبوو هاوکات سەرزەنشتێکی توند بوو بۆ ئەو هەڵمەتەی هەڕەشەی بڕینی هاوکاری بۆ سندووقەکانیش دەکرد و دەیویست بە گوشار خۆی بەسەر دەنگەکاندا زاڵ بکات.
بە ھەوڵەکانی تورکیا کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی تاوتوێ‌کردنی پرۆژە بڕیارێک لە ژێرناونیشانی "چالاکییەکانی ئیسرائیل لە قودسی رۆژھەڵات و خاکەکانی فەڵەستینی ژێرداگیرکاریی" کە بڕیارەکەی ترەمپ رەت دەکاتەوە لەبارەی پێگەی قودس، رۆژی پێنجشەممە دانیشتنێکی تایبەتی ساز کرا.
لە دانیشتنەکە سەرەڕای گشت رەخنەکانی ئەمریکا پرۆژە بڕیارەکە بە ١٢٨ دەنگ بەرامبەر بە ٩ دەنگ پەسەند کرا و ٣٥ وڵاتیش دەنگی راڕایان بەکارھێنا.
لە پرۆژە بڕیارەکەدا ئاماژە بە ١٠ بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٧ تاکو ٢٠١٦ کراوە و جەختیش لەسەر بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی راگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس کراوەتەوە.
لە پرۆژە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەبارەی پێگەی قودس، نیگەرانییێکی زۆری دروست کردووە.
ھەر لە پرۆژە بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتوووەکان راگەیەندراوە کە پێویستە لە رووی ئایینی و کلتوورییەوە پارێزگاری لە پێگەی قودس بکرێت و جەختیش لەوەش کراوەتەوە کە پێگەی قودس بابەتێکە کە پێویستە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دانوستان چارەسەر بکرێت.
Your Comment