بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "بە ئەمریکا دەڵێن 'لانەی دیموکراسییەت'. لانەی دیموکراسییەت بە دوای ئەوانەدا دەگەڕێت کە ئیرادەی خۆیان بە دۆلار دەفرۆشن. بەڕێز ترەمپ ئێوە ئیدارەی دیموکراسی تورکیاتان بە دۆلار پێ ناکڕدرێت، بڕیاری ئێمە دیارە. داوا لە ھەموو جیھان دەکەم نەکەن ئیرادەی خەباتی دیموکراسییان بەو دۆلارە بێبایەخانە بە کەسانێک بفرۆشن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار، بەشداریی لە رێوڕەسمی پێدانی خەڵاتەکانی کولتوور و ھونەردا کرد.
ئەردۆغان لەڕێوڕەسمەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە پێداگری و بە سەرکەوتوویی درێژەی ھەیە.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی دەنگدان لەبارەی قودس لە دانیشتنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند: "سەرۆکی ئەمریکا ھەڕەشە دەکات. چییە ئەم ھەڕەشەیە؟ دەڵێت 'ئێمە سەدان ھەزار، سەدان ملیۆن و ملیار دۆلار دەدەین و پێچەوانەی بۆچوونی ئێمە جموجۆڵ دەکەن. دانە بە دانە ئەمانە تۆمار دەکەین'. بە ئەمریکا دەڵێن 'لانەی دیموکراسییەت'. لانەی دیموکراسییەت بە دوای ئەوانەدا دەگەڕێت کە ئیرادەی خۆیان بە دۆلار دەفرۆشن. بەڕێز ترەمپ ئێوە ئیدارەی دیموکراسیی تورکیاتان بە دۆلار پێ ناکڕدرێت، بڕیاری ئێمە دیارە. داوا لە ھەموو جیھان دەکەم نەکەن ئیرادەی خەباتی دیموکراسییان بەو دۆلارە بێبایەخانە بە کەسانێک بفرۆشن. دۆلار دێت، بەڵام ئیرادەی فڕۆشراو ھەرگیز نایەتەوە. بۆیە ھەڵوێستتان زۆر گرنگە. ئێمە ئەمڕۆ سەردانی گشت وڵاتانی ئەفریقا دەکەین، بەڵام بۆ ئەوەی دۆلارەکانمان بۆ بگەڕێتەوە سەردانی ئەوێ ناکەین. ئێمە بۆ ئەوە لەوێ دەسوڕێینەوە تاکو ناسنامە و کەسایەتی خۆیان بدۆزنەوە".
Your Comment