فەڵەستین تا ئەو کاتەی ئازاد دەکرێت داڵغەی سەرەکیی جیهانی ئیسلامە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بەرانبەر بە لێدوانەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین پیشان دا و وتی: سەرەڕای هەموو پیلانێک فەڵەستین تا ئەو کاتەی ئازاد دەکرێت داڵغەی سەرەکیی جیهانی ئیسلامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران لە لێدوانێکدا کاردانەوەی بە وتەکانی وەزیرری دەرەوەی بەحرەین پیشان دا و وتی وەزیری دەرەوەی بەحرەین لەبەر ڕەزامەندیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی پرسی قودس بە بابەتێکی سووک دەزانێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوە زۆر جێگای داخە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی حەفتاد ساڵ زامی پەترۆ بەستووی جیهانی ئیسلام بە تەوەرێکی کەم بایەخ وەسف دەکەن و بە بێ‌عەقڵی توانای ناسینەوەی ئاسایی‌ترین بابەتەکانی جیهانیان نییە و بەو چەشنە بە قسەی سووک کەرامەتی وڵاتەکەیان تاڵانفرۆش دەکەن.

قاسمی جەختی کردەوە: سەرەڕای هەموو پیلانێک فەڵەستین تا ئەو کاتەی ئازاد دەکرێت داڵغەی سەرەکیی جیهانی ئیسلامە.

شیاوی ئاماژەیە ئەنجومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەی دژبە بڕیارەکەی ترەمپ ب بەقەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنیی پەسەند کرد. کۆی دەنگەکانیش بەم شێوازە بوون: 128 دەنگی بەڵێ، 9 دەنگی نەخێر و 35 دەنگی بێ‌لایەن.

News Code 9575

Your Comment

You are replying to: .
captcha