بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیهانۆک دبوو ڕاوێژکاری سەرکردەکانی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) باس لەوە دەکات ئەگەر دیسانەوە داوایان لێبکرێت وەکوو نوێنەری خەڵک، لە دانیشتنەکانی سووچی و هەر کۆبوونەوەیێکی دیکە سەبارەت بە سووریا بەشداری دەکەن.
بەدران ژیان کورد، لە دیکەی کاربەدەستانی کوردی سووریا هەر لەمبارەوە بە ڕۆیتێرز دەڵێت دیسانەوە بانگهێشتی دانیشتنی سووچی دەکرێینەوە و ئەگەر دانیشتنەکە بە هەمان شێوازی پێشوو بێت ئێمەش بەشدار دەبینەوە.
ڕووسیا نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا لە کوردەکانی سووریا داوای کرد لە دانیشتنی سووچی بەشداری بکەن بەڵام تورکیا بە توندی دژ بەم بڕیارە هەستایەوە. تورکیا پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل یەکسان بە پەکەکە دەزانێت و هەموویان گرووپی تیرۆریستی هەژمار دەکات.
سەرچاوە: ڕۆیتێرز
کۆدی هەواڵنێر: 60105
Your Comment