بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەوزا یۆسف هاوسەرۆکی کۆنگرێسی جێ­بەجێکاری فدیراسیۆنی دیموکراتیی باکووری سووریالەو بارەیەوە گوتوویەتی: لێدوانەکەی ئەم دواییەی بەشار ئەسەد دژ بە هەموو ڕەوتە یەکگرتوووەکانی باکووری سووریایە. هەموو قەبارە سیاسییەکانی باکووری سووریا بە ناوی سوپای دیموکراتیکی سووریاوە خەبات دەکەن. ئەو لێدوانەش بێگومان لێکەوتەی دەبێت هەر بۆیەش نابێت بەو ئاسانییە ئەو چەشنە لێدوانە نادیدە بگیردرێت. لە ڕاستیدا ئەو لێدوانە خزمەت بە سیاسەتی تورکیا و هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە حەز بە بەردەوام بوونی قەیران لە سووریا دەکەن. ئینجا سووریا یان هەر وڵاتێکی تر بەنیازە شەڕی سوپای دیموکراتیکی سووریا بکات ئەوا ئێمە ئامادەی ئەو شەڕەین.
شیاوی باسە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا لە لێدوانی ئەم دواییەی خۆیدا یەپەگەی بە خەیانەتکار ناو بردبوو و گوتبووی: ئێمە پێیان دەڵێین کورد. بەڵام بە حەقیقەت تەنها کورد نیین بەڵکوو هەموو ئەوانەی خزمەت بە وڵاتێکی بیانی و بەتایبەت ئەمریکا بکەن خەیانەتکارن.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60104
Your Comment