به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هادی عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند: "پێشتر چه‌ندین جار پرۆژه درابوو به حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ چاككردنی ئه‌و دۆخه، هه‌روه‌ک كشانه‌وه له حكوومه‌ت ئه‌ویش ڕێگهیێکیتره له ڕێگه‌چاره‌كان بۆ فشار خستنه سه‌ر حكوومه‌ت".
هادی عه‌لی ڕاشیگه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژی داهاتووش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو قسه له‌سه‌ر ئه‌و بژارده‌یه (كشانه‌وه له حكوومه‌ت) ده‌كات و دوا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر كشانه‌وه یان مانه‌وه له حكوومه‌ت ده‌دات هه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیارێكیش له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وا یه‌كگرتوو نكۆڵی لێناكات و بڕیاری خۆی ده‌دات".
وته‌بێژی یه‌كگرتوو جه‌ختی کردۆته‌وه كه لای حیزبه‌كه‌ی بڕیاری کشانه‌وه له حكوومه‌ت بڕیاریكی قورس نییه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییێكیتر له‌و باره‌وه بدات. ئه‌مه له كاتێكدایه ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری كشانه‌وه‌یان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا.
هادی عه‌لی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیش ڕایگه‌یاند: "پشتیوانی له داخوازیی ڕه‌وای خه‌ڵک ده‌كه‌ین. خه‌ڵک مافی خۆیه‌تی كه خۆپیشاندان ده‌كات، به‌ڵام هێرش كردنه سه‌ر دام و ده‌زگای حكوومی و حزبییه‌كان داخوازیی ڕه‌وای خۆپیشانده‌ران تێک ده‌دات و خزمه‌ت به گه‌لی كوردستان ناكات. ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش به وریایییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ران بكه‌ن".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment