هه‌ڵوێستی ناڕوونی که‌نه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پڕچه‌ک کردنی پێشمه‌رگه‌

به‌شی جیهان- میدیاکانی که‌نه‌دا وتوویانه‌: وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ باسی به‌ڵینی که‌نه‌دا بۆ ناردنی چه‌ک و یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه‌ پشت­گوێ ده‌خات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌نه‌دا پێش دوو ساڵ به‌ڵێنی دابوو چه‌ک بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ پشت گوێ ده‌خات.

نه‌شناڵ پۆستی که‌نه‌دا ئه‌مڕۆ 21ی دیسێمبێر نووسیی: هارجێت سارجان وه‌زیری به‌رگریی که‌نه‌دا که‌ له‌ سه‌ردانی کوه‌یت، ئوردون و ئه‌مارات گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌ دژ به‌ داعش به‌ شه‌ڕێکی سه‌رکه‌وتوو وه‌سف ده‌کات.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا مه‌شقیان به‌ پێشمه‌رگه‌ کردووه‌ ڕای­گه‌یاند: شه‌ڕی دژ به‌ داعش کۆتاییی پێهاتووه‌ و ئێستا ده‌بێت هه‌وڵی سه‌قامگیریی عێراق بدرێت.

وه‌زیری به‌رگریی که‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان و موناقشه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر کرد و وتی: هێزی سه‌ربازیی که‌نه‌دا بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی له‌ هه‌رێمی کوردستان کاری پێویستی کردوووه‌.

سارجان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵێنه‌که‌ی که‌نه‌دا بۆ ناردنی یارمه‌تی و پڕچه‌ک کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ وڵامێکی ئاشکرای نه‌دایه‌وه‌.

به‌پێی نووسراوی میدیاکانی که‌نه‌دا شێوازێک له‌ خه‌مساردی له‌ وته‌کانی وه‌زیری به‌رگریی که‌نه‌دا نیسبه‌ت به‌ به‌ڵێنه‌که‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ پڕچه‌ک کردنی پێشمه‌رگه‌ ده‌بینرێت.

هه‌ر به‌ پێی نووسراوی میدیاکانی که‌نه‌دا مل­نه‌دانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ناردنی چه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و ناکۆکییانه‌.

سه‌رچاوه‌: ئۆتاوا سیتی زن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9559

Your Comment

You are replying to: .
captcha