به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کازاخستان له ڕاپۆرتێکدا ڕای‌گه‌یاند: شاندی ئێرانی به سه‌رۆکایه‌تیی حسێن جابری ئه‌نساری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شداری دانووستانه‌که ده‌بێت.
هه‌روه‌هاش شاندی ڕووسی به سه‌رپه‌رشتیاریی ئه‌لێکساندێر لاڤرۆنتیڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له کاروباری سووریا و شاندی تورکیش به سه‌رپه‌رشتیاریی سێدات ئۆناڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌شداری دانووستانه‌که ده‌بن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کازاخستان زیادی کرد: له‌و دانووستاندا شاندی سووری و شاندی دژبه‌رانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی، نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و وڵاتانی چاو‌دێر به تایبه‌ت ئه‌مریکا و ئۆردۆن به‌شدار ده‌بن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کازاخستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی سه‌رماوه‌ز/ 21 دیسێمبێر ڕاگۆڕینه‌وه‌ی دوو قۆڵی و چه‌ند قۆڵیی وه‌فده به‌شداربوووه‌کانی ئه‌و دانووستانه به‌ڕێوه ده‌چێت و کۆبوونه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ڕۆژی هه‌ینی 22ی دیسێمبێر له ئه‌ستانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment