بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەشاد گەڵاڵی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی « بغداد الیوم» وتی: لە مەخمووردا هیچ پێکدادانێک نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ڕووی نەداوە و دۆخەکە لە شاردا ئاساییە و ئەو ڕاپۆرتانەشی کە لەمبارەوە بڵاو بوونەتەوە لە ڕاستی دوورن.
شیاوی ئاماژەیە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشتر نیگەرانیی خۆی لە هەبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری شاری مەخموور لە باشووری ڕۆژئاوای هەولێر دەربڕیبوو و ڕاشی گەیاندبوو کە ئەو هێزانە ئامادەی هێرش بۆسەر بنکە و بارەگای پیشمەرگەن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment