به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕۆژی چوارشه‌ممه/ 29ی سه‌رماوه‌زی 96 له کۆنفڕانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی پاش کۆتاییی پێنجه‌مین دانیشتنی سێ قۆڵیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، تورکیا و ئازه‌ربایجان له باکوو گوتی: هه‌ر سێ وڵات به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شیان ده‌رکردوووه و یه‌ک له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی به‌یاننامه‌که‌ش ڕه‌فز کردنی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به قودسی پیرۆزه.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌ر سێ وڵات له دانیشتنی تایبه‌تی لووتکه‌ی وڵاتانی ئیسلامی که حه‌فته‌ی ڕابردوو له ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌چوو هاوکاریی باشیان هه‌یه و له دانیشتنه سێ قۆڵییه‌که‌ی ئه‌مڕۆشدا له‌سه‌ر ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا کۆده‌نگ بوون و بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی نائاساییدا که سبه‌ی پێنجشه‌ممه/ 30ی سه‌رماوه‌ز له نیۆیۆرک به‌ڕێوه ده‌چێت یه‌ک هه‌ڵوێست بنوێنن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی بۆ دژایه‌تی کردنی بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ به فه‌رمی ناسینی قودسی پیرۆز وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی ئاماده کراوه کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی پێک بهێنێت و ئه‌و دانیشتنه‌ش پاش ڤێتۆکردنی بڕیارنامه‌ی پێشنیارکراوی میسر له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه هات.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment