له‌ سه‌ر به‌رده‌وام بوونی قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان هشداری ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حیزبی ئیسلامیی عێراق هۆشداری داوه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو قه‌یرانه‌که‌ی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا لێکه‌وته‌ی نه‌رێنیی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حیزبی ئیسلامیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای­گه‌یاند: پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و کێشه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم و ئه‌و خه‌سارانه‌ی به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ هه‌رێم که‌وتوووه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌و دۆخه‌ چه‌ق­به‌ستوووه‌ی ئێستاکه. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ر له‌ به‌ری ئه‌و ڕووداوانه‌ لێکه‌وته‌ی نێگه‌تیڤی بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌جێ هێشتوووه‌ به‌تایبه‌ت بۆ هه‌زاران ئاواره‌ی هه‌رێم که‌ توانای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانی خۆیانیان نییه‌.

ئه‌و حیزبه‌ هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا جه‌ختی له‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و خۆبواردن له‌ خه‌سار گه‌یاندن به‌ هاووڵاتییه‌ بێ‌تاوانه‌کان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ده‌ره‌چه‌یێکی حه‌کیمانه‌ و نیشتمانییه‌وه‌ کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: یه‌نی شه‌فه‌ق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9523

Your Comment

You are replying to: .
captcha