خاوه‌ن بیرێکی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم ده‌دوێت

به‌شی جیهان- شیروان فازڵ شرۆڤه‌کارێکی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕوای وایه‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر بێ‌هیوا بوونی هاووڵاتییان له‌ چاکسازیی ڕاسته‌قینه‌ی حکوومه‌ت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له‌م دوو ڕۆژه‌ی دواییدا کوژران و بریندار بوونی چه‌ند که‌سی لێکه‌وته‌وه‌. خۆپیشانده‌ران نووسینگه‌ و باره‌گای حیزبی و ده‌وڵه‌تییان ئاگر تێبه‌رداوه‌.

شیروان فازڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵی ئیماراتی وتوووه‌: دۆخی ئابووریی ئێستاکه‌ له‌ سێ چوار ساڵی ڕابردووش ئاڵۆزتر بووه‌. له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا خه‌ڵکی تووڕه‌ی هه‌رێم داوای چاکسازی و خزمه‌تگوزارییان ده‌کرد به‌ڵام هه‌لومه‌رجی هه‌رێم و شه‌ڕی دژ به‌ داعشیشیان له‌به‌رچاو ده‌گرت.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری هاتنی هاووڵاتییان بۆ سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان نیسبه‌ت به‌ پێشینه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: کورده‌کان به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ تووشی چه‌ڵه‌مه‌ی زۆر بوون و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت چه‌ندین مانگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌. ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان ناچار بوون بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆیان که‌لوپه‌لی نێو ماڵیان بفرۆشن.

ئه‌و خاوه‌ن بیره‌ جه‌ختی کردۆته‌وه‌ دۆخه‌که‌ گۆڕاوه‌. ئێستا شه‌ڕی دژ به‌ داعش و ڕیفراندۆم هه‌ردووک کۆتایییان پێ هاتووه‌ به‌ڵام ژیانی هاووڵاتییان له‌ هه‌رێم هیچ نه‌گۆڕاوه‌.

ئیسماعیل فه‌یلی مامۆستایێکی جامێعه‌ی "مستنصریه‌"ی به‌غدا به‌ دیجیتاڵ ژۆرناڵی که‌نه‌دای وتوووه‌: خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕابردوووه‌وه‌ که‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان ده‌کرده‌ به‌رده‌نگ ئه‌م جاره‌یان هه‌موو قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمیان کردۆته‌ ئامانج. هاووڵاتییان له‌ ڕه‌فتاری سیاسیی تێکڕای حیزبه‌ کوردییه‌کان ناڕازین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9519

Your Comment

You are replying to: .
captcha