482 هاووڵاتیی دیکەی ئێرانی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 27 پارێزگا لە هێڵی سووردان

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 459 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 42 هەزار و 461 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەمە 25ی گەڵاڕێزانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 13 هەزار و 352 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 788 هەزار و 473 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 482 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 42 هەزار و 461 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 570 هەزار و 774 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 95

Your Comment

You are replying to: .
captcha