یه‌كگرتووی ئیسلامی داوای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆتایی هات و له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ به‌وه ‌كرا، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و ناوی ده‌نگده‌ران پاک بكرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عوسمان كاروانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای گه‌یاند: لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خزمه‌ت به‌ بارودۆخه‌كه‌ ده‌كات، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش تاوتوێ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌ران كرا، چونكه‌ هه‌موو تاكێک مافی خۆیه‌تی به ‌شێوازێكی مه‌ده‌نی دید و بۆچوونه‌كانی ئاراسته‌ بكات بێ توندوتیژی".

ناوبراو وتیشی: "جه‌خت له‌وه ‌كرایه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و پێویسته‌ ناوی ده‌نگده‌ران پاک بكرێته‌وه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌: پێویسته‌ حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ زووترین كات به‌ده‌م داواكاریی هاونیشتمانیانه‌وه‌ بڕوات.

هه‌روه‌ها عوسمان كاروانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد: هه‌موو هێز و لایه‌نێكی سیاسی مافی خۆیه‌تی تاوتوێ ئه‌وه‌ بكات له‌ حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌ یان نا، چوونكه‌ حكوومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ پیرۆز نییه‌ و نه‌یتوانیوه‌ شتێكی وا پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگه‌ بكات تا مانه‌وه‌ یان نه‌مانه‌وه‌ی شه‌ڕی له‌سه‌ر بكرێت.

ناوبراو وتیشی: "پشتگیری له‌ هه‌موو خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9487

Your Comment

You are replying to: .
captcha