هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: پاراستنی سه‌قامگیری ئه‌ركی هه‌مومانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: هه‌رچه‌ند داواكاریی ڕه‌وا بێت ده‌بێت به‌ هێمنی به‌ڕێوه ‌بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له ‌پرێس كۆنفڕانسێكدا وتی: هه‌رچه‌ند داواكاریی ڕه‌وا بێت ده‌بێت به‌ هێمنی به‌ڕێوه ‌بچێت و توندوتیژی به‌دوادا نه‌یێت. له‌ ماوه‌یێكی كه‌مدا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ئه‌بده‌یتی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت و كاریش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین.

ناوبراو وتیشی: داوا له ‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین ڕووداوه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بگوازنه‌وه‌ نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت و ده‌ستێكی حزبی له ‌پشتییه‌وه‌ بێت.

له ‌به‌شێكی‌تردا پارێزگاری سلێمانی ڕاشی‌گه‌یاند: هاوخه‌می خۆمان بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌رده‌بڕین. ئێمه‌ له‌ لیژنه‌ی ئارامی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆ بووینه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین په‌یامی ئه‌وانیشه‌. ئێمه‌ پشتیوانی گردبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ ده‌كه‌ین دوور له‌ توندوتیژی. ئه‌ركی ئێمه‌ پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه و‌ داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایێک هاوكار بن له‌ پاراستنی سه‌قامگیری.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9480

Your Comment

You are replying to: .
captcha