لە چەند شار و شارۆچکەیێک هێزە ئەمنییەکان ڕێگری لە خۆپیشاندان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەردەرکی سەرا و شەقامی سالم لە شاری سلێمانی هێزە ئەمنییەکان ڕێگری لە خۆپیشاندەران دەکەن، هەروەها لە سلێمانی و کفری و کۆیەش دەنگی تەقە بیستراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزێکی زۆری ئەمنی لە بەردەرکی سەرا و شەقامی سالم بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگری لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دەکەن.

گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروست بووە، دەنگی تەقەیێکی زۆریش لەبەردەکی سەرای سلێمانی بیستراوە.

هەروەها خۆپیشاندەران چوونەتە ناو بینای قائیمقامیەتی قەزاکەوە و تەقەش بەسەر خۆپیشاندەراندا کراوە.

بەهۆی گرژییەکانەوە سێ کەس بریندار بوون و قائیمقامیەتی قەزاکەش سووتێندراوە.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9476

Your Comment

You are replying to: .
captcha