به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غوڵامعه‌لی خوشڕوو ڕۆژی دووشه‌ممه پاش ڤیتۆ کردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی پێشنیارکراوی میسر له‌سه‌ر فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه کاردانه‌وه‌ی پیشان دا و گوتی: ئه‌وه نموونه‌ی ئاشکرای پاڵپشتی کردنی ئه‌مریکا له داگیرکاری و ده‌ستدڕێژیی ڕژێمی زایۆنییه.
پاش فه‌رمانه‌که‌ی 6ی دیسێمبێری 2017ی تره‌مپ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له دانیشتنی حه‌فته‌ی ڕابردووی خۆیدا ئه‌و بابه‌ته‌ی تاوتوێ کرد و 14 وڵاتی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان دژایه‌تیی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌و بڕیاره نیشان دا. هاوکات وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی کۆبوونه‌وه و ناڕهزایییان به‌و بابه‌ته ده‌ربڕی.
نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌و باره‌وه درێژه‌ی پێدا: هه‌وڵی ناعادیلانه و گێره‌شێوێنیی ئه‌مریکا بۆ ناساندنی قودس وه‌کوو پێته‌ختی ئیسرائیل ڕقی هه‌موو جیهانی ئیسلام و کۆمه‌ڵگای جیهانیی لێکه‌وته‌وه و ڤیتۆ کردنی بڕیارنامه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش نموونهیێکیتره له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به موسڵمانان و هه‌موو جوامێره‌کانی جیهان.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئه‌مریکا پیشانی دا که واشنتۆن ته‌نها هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیل ده‌دات و هیچ ڕێزێک له خواستی ده‌ستووریی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ناگرێت.
باڵوێزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ئاشکراشی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ناساندنی قودس وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی و گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ قودس به توندی ئیدانه ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment