به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین ڕای­ گه‌یاند که فه‌ڵه‌ستینییه‌کان یه‌کگرتوون له پێناو پاراستنی قودس، وه‌ک شوێنی پیرۆزی موسڵمانه‌کان و کریستیانه‌کان.
به‌پێی هه‌واڵێکی له ئاژانسی WAFAی فه‌رمیی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حموود عه‌باس ئه‌مڕۆ له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تیی خۆی پێشوازی له سه‌رۆکی کلێساکانی قودس کردووه. عه‌باس له‌و شوێنه وتوویه‌تی: "گشت جیھان و مافه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی، شاری قودس وه‌ک پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین قبوڵ ده‌که‌ن."
عه‌باس جه‌ختیشی له‌وه کردووه‌ته‌وه که ئه‌وان وه‌ک گه‌لی فه‌ڵه‌ستین یه‌کریز و یه‌کگرتوو ده‌بن. وتیشی: "یه‌کگرتوو ده‌بین له پێناو پاراستن و به‌رگری له کریستیانه‌کان و مووسڵمانه‌کان".
مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین ڕاشی گه‌یاندووه که له پرسی شوێنه ئاینییه‌کان، له ھه‌ماھه‌نگی دا ده‌بن له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوردون.
عه‌باس باسی له پرسی ناساندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ شاری قودس کرد و وتی: "لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه، مێژووی ھه‌موومان به ھیچ داده‌نێ".
- نیو سه‌ده‌یه قودس له ژێر داگیرکاریی دایه
چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا له کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاری ژماره‌ی ٤٧٨ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ساڵی ١٩٨٠ که دانی به ڕاگه‌یاندنی قودسی رۆژھه‌ڵات وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل دا نه‌نا، پێشێل کرد و قودسی وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و وتی: "کاتی ئه‌وه ھاتووه به فه‌رمی دان به قودس دابنێین وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل".
هه‌روه‌ھا تره‌مپ ڕای گه‌یاند که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ڕاسپاردووه بۆ ده‌ست کردن به ئاماده‌کارییه‌کانی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس.
ئیسرائیل له 5ی جوونی ١٩٦٧ه‌وه قودسی ڕۆژھه‌ڵاتی داگیر کردووه. له ساڵی ١٩٨٠وه تاکلایه‌نه به‌شی ڕۆژھه‌ڵات و ڕۆژئاوای شاره‌که‌ی وه‌ک "پایته‌ختی یه‌کگرتوو" راگه‌یاندبوو.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به په‌سه‌ند کردنی بڕیاری ژماره ٤٧٨ له ساڵی ١٩٨٠ ڕاگه‌یاندنی قودسی به پایته‌ختی ئسرائیل، ڕه‌ت کرده‌وه.
به پێی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به ئه‌مریکاشه‌وه دان به‌وه داده‌نێن که قودسی ڕۆژھه‌ڵات له ژێر داگیرکاری دایه. سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی دان به ئیداره‌ی ئیسرائیل داده‌نێن باڵیۆزخانه‌کانیان له ته‌لئه‌بیبه و ھیچ وڵاتێک دان به‌وه دانانێت که قودس یان به‌شی رۆژھه‌ڵات یان رۆژئاوای شاره‌که پایته‌ختی ئیسرائیله.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment