ئەمریکا پرۆژە بڕیاری قودسی لە ئەنجومەنی ئاسایش ڤیتۆ کرد

بەشی ئێران/کوردی- پرۆژە بڕیاری نەناسینی بڕیاری "قبوڵ کردنی قودس وەک پایتەختی ڕەژیمی زایۆنی لە لایەن ئەمریکاوە بەشێوەیێکی یاسایی، بە رابەرایەتیی تورکیا و لایەن میسرەوە ھاتە رۆژەڤی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام لە لایەن ئەمریکاوە ڤیتۆ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دوای بڕیاری ناساندنی قودس وەک پایتەختی ڕەژیمی زایۆنی لە لایەن ئەمریکاوە، پرۆژە بڕیارێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان خرایە بواری دەنگدانەوە کە تاکوو ئێستا بە گرنگترین ھەوڵ لەسەر ئاستی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو پرسە دادەنرێت.

پرۆژە یاساکە بە رابەرایەتیی تورکیا ئامادە کرا و لە لایەن میسری ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش ھێنرایە رۆژەڤەوە. لە دەنگدانەکەدا لە کۆی ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش ١٤ ئەندامی لە بەرژوەندیی پرۆژە یاساکە بڕیاریان دا و لە بەرامبەردا ئەمریکاش ڤیتۆی کرد.

لە بەرامبەر ڤیتۆی ئەمریکا، ھەریەک لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش کە پێکھاتووە لە بەریتانیا، فەڕەنسا، چین، رووسیا، ئۆرگوای، بۆلیڤیا، ئەسیوبیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، کازاخستان، سنیگال، سوید، ئۆکرانیا و میسر لە بەرژوەندیی پرۆژە بڕیارەکە دەنگیان دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9455

Your Comment

You are replying to: .
captcha