بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاربەدەستانی تورکیا لەم ڕۆژانەدا هەڕەشەی دژ بە یەکینەکانی پاراستنی گەل و حیزبی کوردیی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریایان زۆرتر کردووە و دەڵێن لەو ناوچانەی باکووری سووریا کە لە کۆنترۆڵی کوردەکانن ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن.
ئەحمەد عوسمان فەرماندەی لیوای سولتان موراد سەر بە سوپای ئازادی سووریا لەمبارەوە بە هەواڵدەریی سپووتنیکی ڕووسیا دەڵێت: هێزەکانی ئێمە لە ئامادەباشیدان و چاوەڕێن فەرمانی هێرش بۆ عفرین بدرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە چیدی بەرنگار بوونەوەی داعش ئەولەویەتی ئەوان نییە و ئێستا هێزی خۆیان لەسەر شەڕ لەگەڵ یەپەگە خڕ دەکەنەوە.
ئەم فەرمانە باڵایەی سوپای ئازادی سووریا ڕایدەگەیێنێت هێرش بۆ سەر عفرین بڕیارە بە هاریکاریی تورکیا بێت و گوندە عەرەب و تورکمان نشینەکان لە کۆنترۆڵی یەپەگە نەمێننەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment