سوپای ئازادی سووریا ئامادەی هێرش بۆ سەر عفرینە

بەشی جیهان- فەرماندەی لیوای سولتان موراد سەر بە سوپای ئازادی سووریا ڕای‌گەیاند ئامادەیە بە هاوکاریی سوپای تورکیا هێرش بکاتە سەر شاری عفرین لە باکووری سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاربەدەستانی تورکیا لەم ڕۆژانەدا هەڕەشەی دژ بە یەکینەکانی پاراستنی گەل و حیزبی کوردیی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریایان زۆرتر کردووە و دەڵێن لەو ناوچانەی باکووری سووریا کە لە کۆنترۆڵی کوردەکانن ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن.

ئەحمەد عوسمان فەرماندەی لیوای سولتان موراد سەر بە سوپای ئازادی سووریا لەمبارەوە بە هەواڵدەریی سپووتنیکی ڕووسیا دەڵێت: هێزەکانی ئێمە لە ئامادەباشیدان و چاوەڕێن فەرمانی هێرش بۆ عفرین بدرێت.

جەختیشی لەوە کردەوە چیدی بەرنگار بوونەوەی داعش ئەولەویەتی ئەوان نییە و ئێستا هێزی خۆیان لەسەر شەڕ لەگەڵ یەپەگە خڕ دەکەنەوە.

ئەم فەرمانە باڵایەی سوپای ئازادی سووریا ڕای‌دەگەیێنێت هێرش بۆ سەر عفرین بڕیارە بە هاریکاریی تورکیا بێت و گوندە عەرەب و تورکمان نشینەکان لە کۆنترۆڵی یەپەگە نەمێننەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9452

Your Comment

You are replying to: .
captcha