هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس به مه‌به‌ستی شرۆڤه کردن و تاوتوێ کردنی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت پرسی کورده‌کانی عێراق و سووریا پاش نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتاییی شه‌ڕی داعش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند خاوه‌ن بیرێکی ناوچه‌که کردوووه. ئه‌م جاره‌شیان کوردپرێس دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌یموور ئهخمهتۆڤ خاوه‌ن بیرێکی په‌یمانگای ڕاشادایرێکت و شرۆڤه‌کاری پرسی تورکیا کردوووه.
ئه‌م خاوه‌ن بیره ڕووسییه بڕوای وایه کورده‌کانی سووریا زیاتر به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیا پشتیوانی کراون.
ناوبراو ده‌شڵێت: کورده‌کانی سووریا وێده‌چێت له داهاتوودا تووشی کێشه‌ی نوێ ببن. ده‌قی دیمانه‌که‌ی کوردپرێس له‌گه‌ڵ ته‌یموور ئهخمهتۆڤ لێره بخوێنه‌وه:
کوردپرێس: ئایا ده‌کرێت چاوه‌ڕوان بکه‌ین ئه‌وه‌ی له کورده‌کانی عێراق قۆما بۆ کورده‌کانی سووریاش ڕوو بدات و ئه‌مریکییه‌کان پشتیان لێ بکه‌ن؟
ته‌یموور ئهخمهتۆڤ: تێگه‌یشتن له ستراتێژی و سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به کورده‌کانی سووریا دژواره چوونکه ده‌وڵه‌تی تره‌مپ ستراتێژی و سیاسه‌تێکی ڕێکوپێک و درێژخایه‌نی سه‌باره‌ت به پرسی ناوچه‌که نه‌گرتۆته به‌ر. به ڕای من ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ئێستا و تا ئه‌و کاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر بکرێت و یارمه‌تی ناردن بۆ کورده‌کان هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ر بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتی کردنی کورده‌کان. به‌و حاڵه‌شه‌وه ئه‌مریکییه‌کان بۆ ئامانجی تاکتیکیی خۆیان هاوکاریی کوردیان کردوووه نه‌ک له‌پێناو ئامانجی ستراتێژیک. به ڕای من ئه‌گه‌ر پشت کردن له کورد یه‌کسان بێت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ر بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا بێگومان واشنتۆن ئه‌و کاره ده‌کات.
کوردپرێس: به ڕای جه‌نابتان له ئه‌نجامدا تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له عه‌فرین ئه‌نجام ده‌دات؟ ئایا کورده‌کانی سووریا توانای به‌رگری کردن له خۆیانیان ده‌بێت؟
ته‌یموور ئهخمهتۆڤ: پێویسته له چه‌ند ڕوانگه‌وه ئه‌م بابه‌ته باس بکرێت. پێش هه‌موو شتێک پشتوێنی YPG له ده‌ڤه‌ری عه‌فرین گاشه‌به‌ردێکی قایمه و دزه کردنی سوپای تورکیا بۆ عه‌فرین دژوار ده‌کات. تورکیا هاوپه‌یمانێکی کاریگه‌ری نییه که هه‌مبه‌ر YPG له ناوچه‌که‌دا به‌کاری بهێنێت. هێزی سوپای ئازاد له چاو کورده‌کانی سووریا که‌م ده‌سه‌ڵاتترن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تورکیا ده‌بێت ژماره‌یێکی زیاتری هێزی سه‌ربازی بنێرێته ناوچه‌که. شه‌ڕی سه‌ربازی له عه‌فرین بێگومان شکستێکی گه‌وره ده‌بێت بۆ تورکیا. هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی تورکیا له عه‌فرین پێش به‌ڕێوه بردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و په‌رله‌مانی له‌و وڵات ڕیسکێکی سیاسیی هه‌ره‌گه‌وره‌یه بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان کورده‌کانی سووریا له عه‌فرینیش شکست پێ بهێنێت ده‌بێت هه‌ر به کورده‌کان ئیداره‌ی عه‌فرین به‌ڕێوه به‌رێت چوونکه زۆرینه‌ن له‌و شاره‌دا. من پێم وا نییه پێکهاته‌ی کوردی عه‌فرین له‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی داگیرکاری تورکیا حوکمڕانیی عه‌فرین بکات ڕازی بن.
له ئه‌نجامدا به ڕای من عه‌قڵانی نییه ئه‌گه‌ر وا بیر بکه‌ینه‌وه ڕووسیا هاوڕا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی تورکیا. کانتۆنی عه‌فرینی سووریا کارتێکی گوشاری باشه دژ به چاوچنۆکیی تورکیا. منیش بڕوام وا نییه ڕووسیا ئیزن بدات ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌و ئاسانییه کانتۆنی عه‌فرینی سووریا داگیر بکات.
کوردپرێس: ئایا ئه‌مریکا چه‌ک له هێزی کوردی سووریا ناسراو به YPG ده‌سێنێته‌وه؟
ته‌یموور ئهخمهتۆڤ: ئه‌مریکییه‌کان پێش ئه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بده‌نه کورده‌کانی سووریا به به‌رپرسانی تورکیایان وتبوو هه‌موو چه‌که‌کان له هێزی سووریای دیموکراتیک ده‌سێننه‌وه. یه‌ک له‌و لێدوانانه‌ی له‌سه‌ر کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌که‌کان هاتۆته ئاراوه ژماره سریالی چه‌که‌کانه که به گوێره‌ی ئه‌و ژمارانه پێوشوێنگری ده‌کرێن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوڕ له ئه‌زموونه‌که‌ی عێراق بده‌ینه‌وه ئه‌مریکا له سووریاش ناتوانێت چه‌که‌کانی کۆ بکاته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و چه‌کانه مومکینه بۆ به‌رگری کردن له هه‌موو هێرشێکی چاوهڕواننهکراویتر به‌کار بهێندرێت هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مریکا له درێژخایه‌ندا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رپرسایه‌تیی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و چه‌کانه ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌ش له جێگه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌که‌کان له سوپای دیموکراتیک.
کوردپرێس: به‌ڕێزتان پێوه‌ندیی ڕووسیا و کورده‌کانی سووریا چۆن ده‌بینن؟ ئایا ڕووسیا بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدڕاڵی و ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر یارمه‌تیی کورده‌کانی سووریا ده‌دات؟
ته‌یموور ئهخمهتۆڤ: پێوه‌ندیی ڕووسیا و کورده‌کانی سووریا له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا به گوێره‌ی ئامانجه‌کانی ڕووسیا له نێوخۆی سووریا داڕێژراوه ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازییه‌وه به‌ره‌و پێشبڕکێی سیاسی بگۆڕدرێت و پاش پێشکه‌وتنی کورده‌کانی سووریا پرسی کورد زیاتر له هه‌موو کات له سووریا گرینگ بۆته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش وه‌بیر بهێنینه‌وه ئه‌گه‌رچی مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌لایه‌ن ڕووسیاوه بۆ کورده‌کانی سووریا پێشنیار کراوه به‌ڵام دیپلۆماته ڕووسییه‌کان گوتوویانه ده‌بێت هه‌موو ماده ده‌ستوورییه‌کانی سووریا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌وه دیاری بکرێت و له‌سه‌ریان ده‌نگ بدرێت. ئه‌وه‌ش مانای وا ده‌بێت که ده‌بێت کورده‌کان له‌سه‌ر پرسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب دانووستان بکه‌ن واتا ڕووسیا پاڵپشتیی ئیدعای کورده‌کان بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌کات به‌ڵام بڕیاری کۆتایی له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت خه‌ڵکی سووریا بیده‌ن. تا ئێستا لێدوانی له‌و چه‌شنه له‌لایه‌ن دیپلۆماته ڕووسییه‌کانه‌وه بۆ ڕاکێشانی کورده‌کانی سووریا به‌ره‌و خۆیان و به شه‌ریک کردنی کورده‌کان له که‌مپێنی ڕووسی- سووری که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
کوردپرێس: ڕای جه‌نابتان سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی نێوان کورده‌کانی سووریا و کورده‌کانی عێراق چییه؟ ئایا گۆڕانکاریی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی هه‌رێمی کوردستان هیچ کاریگه‌رییێکی له پێوه‌ندیی کورده‌کانی سووریا و عێراق ده‌بێت؟
ته‌یموور ئهخمهتۆڤ: ئێمه ده‌بێت پێوه‌ندیی نێوان سه‌رکرده سیاسییه کورده‌کانی عێراق و سووریا جیا بکه‌ینه‌وه له پێوه‌ندیی حه‌شیمه‌تی کوردی هه‌رێمی کوردستان و سووریا. به ڕای من پێوه‌ندیی حیزبه کوردییه‌کان له عێراق و سووریا پێوه‌ندییێکی باش نییه. هه‌ر دوو لایه‌ن پێداگری له پڕۆژه‌کانی خۆیان بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی ده‌که‌ن. لهلایێکیترهوه ئه‌زموونی شه‌خسیی من پیشان ده‌دات کورده‌کانی سووریا و عێراق به‌ره‌و یه‌کگرتن ده‌کشێن. لانیکه‌م کورده‌کانی ئه‌و دوو وڵاته ڕوانگه و ستراتێژیی هاوبه‌شیان هه‌یه.
کوردپرێس: بڕواتان وایه PKK ده‌ستی به‌و چه‌کانه ده‌گات که ئه‌مریکا به YPGی داوه؟
ته‌یموور ئهخمهتۆڤ: به ڕای من ئه‌وه زیاتر به‌ستراوه به هاوکاریی نێوان سووریا و تورکیاوه. من بڕوام وایه هاوکاری کردن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی سنووره‌کانی تورکیا و سووریا و ئاڵوگۆڕی هه‌واڵگری زیاتر ده‌بێته‌وه به‌ڵام له‌لایێکی دیکه‌وه ئه‌وه‌ی لای په‌که‌که به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ئه‌زموون و تاکتیکی سه‌ربازییه نه‌ک چه‌ک. له باری سیاسییه‌وه په‌که‌که هێشتاکه لای تورکیا، یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا وه‌کوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌ناسرێت هه‌ر بۆیه‌ش پڕۆژه‌ی ڕۆژئاوا زیاتر به هه‌ند وه‌رده‌گرێت. په‌که‌که ناتوانێت له به‌رانبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی دژه‌تیرۆر و به‌هێزی تورکیا بوه‌ستێت. به‌کارهێنانی چه‌کی زیاتر کاریگه‌رییێکی ئه‌وتۆی نییه و پێشبڕکێی ئایندهی نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی سووریا زیاتر له حه‌وزه‌ی سیاسی‌دا ده‌بێت.
کوردپرێس: به ڕای ئێوه کورده‌کانی سووریا له ئه‌نجامدا ده‌توانن ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت؟
ته‌یموور ئهخمهتۆڤ: ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌شرووعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و خۆجێیی، هه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی ده‌ستووری، به‌کارهێنانی هێز و پێکهاته‌ی سیاسیی به‌هێز ده‌بێت. پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) هه‌موو ئه‌م فاکته‌رانه‌ی هه‌یه به‌ڵام هه‌ر کاتێک ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له سووریا گۆڕانکاریی به سه‌ردا بێت مومکینه ده‌ستبه‌جێ کورده‌کانی سووریا تووشی کێشه و کێشمه‌کێشم ببن بۆ سه‌ربه‌خۆییی سیاسیی خۆیان. مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ کورده‌کان ته‌نها به دانووستاندن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت که زۆرینه‌ی عه‌ره‌بیش پاڵپشتیی دیمه‌شق ده‌که‌ن. ئه‌و ڕاستییه‌ش کێشه‌ی زۆر بۆ کورده‌کان دروست ده‌کات.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment