به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له دوایین لێدوانی خۆیدا سه‌باره‌ت به کورده‌کانی سووریا ژماره‌یێک له‌و شارانه‌ی به ده‌ستی کورده‌کانی سووریاون ده‌خاته لیستی ئامانجی سه‌ربازیی تورکیاوه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای عه‌فرین.
ناوبراو به‌ڵێنی داوه هێزی کوردی سووریا (که ناوبراو به تیرۆریستیان ده‌زانێت) له چوار شاری عه‌فرین، قامیشلۆ، گرێ سپی و مه‌نبه‌ج بکاته ده‌ره‌وه.
زیاد ماجد مامۆستای ئاکادیمیایێکی ئه‌مریکی له پاریس و توێژه‌ری په‌یمانگای کارنگی له یادداشتێکدا هۆشداری داوه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ناکۆکیی نێوان تورکیا و کورده‌کانی سووریا ببێته شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یار و قورس.
ناوبراو ئاماژه‌ی به هه‌بوونی هێزی جۆربه‌جۆری بیانی له سووریا کردوووه و ده‌ڵێت: ئه‌و پرسه مومکینه پاش شکستی گرووپه تیرۆریستییه‌کان به‌ستێن بۆ شه‌ڕێکی دیکه له سووریا بڕه‌خسێنێت هه‌ر بۆیه‌ش ناکرێت بڵێن شه‌ڕ له سووریا کۆتاییی پێ هاتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment