ئیدعای کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ موزایده‌ی سیاسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگریی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان به‌ شه‌ڕ یان به‌ ئاشتی، موزایده‌ی سیاسییه‌ و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاڵپشتیی خه‌ڵکی کوردستان بۆ حیزبه‌ سیاسییه‌کانه‌ که‌ پاش گشتپرسی متمانه‌ و مه‌شرووعییه‌تی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی وه‌ته‌ن نیووزی وتوووه‌: لێدوانی لاهوور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگریی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌وه‌ی هێزی کورد بۆ که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان جگه‌ له‌وه‌ی موزایده‌ی سیاسییه‌ لێدوانه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستانیش پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌ که‌ وتبووی هه‌رگیز له‌ که‌رکووک ناچینه‌ ده‌ره‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌مان له‌و شاره‌ به‌رنه‌ ده‌رێ.

ناوبراو زیادی کرد: بارزانی و دیکه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دواجار به‌ بێ هیچ شه‌ڕ و پێکدادانێک که‌رکووکیان چۆڵ کرد.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ شێخ جه‌نگی پێشتریش وتبووی کورده‌کان خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کۆنتڕۆڵ ده‌که‌نه‌وه‌ جا چ به‌ شه‌ڕ بێت چ به‌ ئاشتی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9429

Your Comment

You are replying to: .
captcha