خۆپیشاندان لە بەشێکی شار و شارۆچکەکانی هەرێم دەستی پێکرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتییان و مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە ئێستادا خۆپیشاندان لە (سلێمانی، ڕەواندوز، کەلار، تەقتەق، ڕانیە) دەستی پێکردووە، لە خۆپیشاندانەکانیشدا داوای دابین کردنی مووچە و خزمەتگوزارییەکان دەکرێت.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی ڕای گەیاند: مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەست پێکردووە و شەقامی سالمیان داخستووە.

هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە تەقتەق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەکیی نێوان (هەولێر ـ کەرکوک)یان داخستووە.

لە قەزای کەلاریش لە بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم خۆپیشاندانیان دەست پێکردووە، لە ڕانیەش لە بەردەم باخی گشتیی ڕانیە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییان دەستی پێکردووە.

خۆپیشاندەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا، داوای دابەش کردنی مووچە و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیێکی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام بدرێت ‌و بڕیاریشە ئەو خۆپیشاندان ‌و ناڕەزاییانە بەردەوامی هەبێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9424

Your Comment

You are replying to: .
captcha