بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لە ئێستادا خۆپیشاندان لە (سلێمانی، ڕەواندوز، کەلار، تەقتەق، ڕانیە) دەستی پێکردووە، لە خۆپیشاندانەکانیشدا داوای دابین کردنی مووچە و خزمەتگوزارییەکان دەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی ڕای گەیاند: مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەست پێکردووە و شەقامی سالمیان داخستووە.
هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە تەقتەق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەکیی نێوان (هەولێر ـ کەرکوک)یان داخستووە.
لە قەزای کەلاریش لە بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم خۆپیشاندانیان دەست پێکردووە، لە ڕانیەش لە بەردەم باخی گشتیی ڕانیە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییان دەستی پێکردووە.
خۆپیشاندەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا، داوای دابەش کردنی مووچە و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن.
بڕیارە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیێکی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام بدرێت و بڕیاریشە ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییانە بەردەوامی هەبێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment