عه‌دنان كه‌ریم ئه‌لبوومێكی نوێ بڵاو کرده‌وه‌

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- عه‌دنان كه‌ریم هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی به‌ ناوی (حه‌بیبه‌) بڵاو کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 16ی دیسێمبێری 2017 نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانیی عه‌ردنان كه‌ریم به‌ ناوی (حه‌بیبه‌) له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو بوویه‌وه‌.

ئه‌لبوومه‌كه‌ له‌ 8 تڕاكی گۆرانیی پێكهاتووه‌ و له‌ تێكسته‌كانی شاعیرانی كورد (كه‌مالی، سافی هیرانی، تاهیر به‌گی جاف، زێوه‌ر، دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د)، عه‌دنان كه‌ریم، خۆی ئاوازی بۆ 7 تڕاكی گۆرانیی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌.

عه‌دنان كه‌ریم، له‌ ساڵی 1963 له‌ شاری كه‌رکووک له‌دایک بووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ و ده‌نگێکی تایبه‌ت و ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن لایه‌نگرێکی زۆره‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9414

Your Comment

You are replying to: .
captcha