بۆ ئەنجام دانی ھەڵبژاردن نێچیرڤان بارزانی نامەیێکی ئاراستەی پەرلەمان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، داوای لە پەرلەمانی کوردستان کردووە، ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجام دانی ھەڵبژاردنەکان لە ماوەی سێ مانگدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، لە نامەکەیدا داوای کردووە لە ماوەی سێ مانگدا رێکاری یاسایی پێویست بگیرێتە بەر و رۆژی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت، ئەوەش بەوتەی خۆی، دوای سەردانی لایەنە سیاسییەکان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە گەرانەوەی بۆ رای گەل باشترین بژاردەیە.

ھەروەھا داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی کردووە، ئامادەکارییەکانی ئەنجام دانی ھەڵبژاردن بگرنەبەر بەپێی پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9410

Your Comment

You are replying to: .
captcha