بە داخراوی مانەوەی دەروازەی پەرویزخان لە گەمارۆی غەزە دەچێت

بەشی ئێران- ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی بیانی بە توندی ڕەخنە لە دەوڵەت دەگرێت و نەکرانەوەی دەروازەی مەرزیی پەرویزخان بە گەمارۆی غەزە دەشوبهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حشمەتوڵڵا فەلاحەت‌پیشە ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی بیانی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لێدوانێک بۆ ڕادیۆ ئابووری سەبارەت بە بە داخراوی مانەوەی سنووری پەرویزخان بە توندی لە دەوڵەت ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت: پارێزگای کرماشان بوومەلەرزە لێی داوە و داهاتی خەڵکەکەی لە ڕێگای سنوورەوەیە و سنووریشیان داخستووە.

زیاتر وتیشی: خەڵکی هاوار دەکەن داعش نەماوە و کێشەی ئەمنیش لە ئارادا نییە، کەس نایە بزانێ ئاخۆ بۆ سنوورەکان بەسراون و بۆ وەکوو غەزە خەڵکیان گەمارۆ داوە.

هەروەها ئاماژەی کردە ئاوڕ نەدانەوەی بەرپرسان بە ناوچە پەراوێزییەکانی وڵات و دەریبڕی: ئەوانە تووشی بێ‌مشووری لە ئیدارەدانی وڵات هاتوون و لە تاران دانیشتوون و وەدەزانن تەنیا دەبێ بۆ تاران بووجە بنووسن.

فەلاحەت‌پیشە ئاشکراشی کرد: خەڵکی ئێمە لە هەمووی وڵاتدا دەژین و تووشیان تووشی کێشە و گرفتی جۆربەجۆری ئابووری هاتووە، هەربۆیەش دەبێ فاکت و ڕاستییەکانی ناو کۆمەڵگا ببینین.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9405

Your Comment

You are replying to: .
captcha