دەکرێ ئەزموونی خەباتی تورکیا و کوردستانی سووریا نموونەی تەواوی ڕزگاریخوازی بێت

بەشی تورکیا- سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ڕێگای پەیامێکەوە دەڵێت: ئەزموونی خەبات لە تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناڤێن و بەتایبەت کوردستانی سووریا دەکرێ ببێتە نموونە و گرۆبەرێکی تەواو بۆ ڕەوتی ڕزگاریخوازی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پەرتی دیموکراتیکی گەلان لە پەیامەکەی خۆیدا بەبۆنەی هەشتەمین کۆنگرەی کۆمکاری دیموکراتیکی گەلان ئاماژە بەوە دەکات کە ئێمە ڕەگەزپەرستی لەناو دەبەین و خەباتی ڕزگاریخوازانە سەردەخەین و پاشان زیاتر دەڵێت: نەک هەر لە تورکیا، بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ئەو شوێنانەی زوڵم و فاشیزمی تێدایە خەباتی ڕزگاریخوازانە بۆ چارەسەر کردنی کێشە مێژووییەکانی گەلی چەوساوە هەر درێژەی دەبێت. ئەزموونی خەباتی تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت سووریا دەتوانێ ببێتە نموونە و گرۆبەرێکی تەواو بۆ ڕەوتی ڕزگاریخوازی.

هەروەها دەری‌بڕیوە: ئەرکی هەموو ئەوانەیە کە خۆیان بە سەرکردە دەزانن دەسکەوتەکانی خەڵکی ئێمە لە کوردستانی تورکیا کە بە لەخۆبووردەیی و بەرخۆدان وەدەست هاتوون بکەنە سەرکەوتنێکی نەمر و ئەمە ئەرکی ئەخلاقی و مێژووییی هەموو هێزەکانی ئێمەیە کە میراتی مەزنی خەباتی گەل بە شێوازێکی درووست و دیالۆگێکی گونجاو بەرەو سەرکەوتن ڕێنموویی بکەن. بنەما و بنەڕەتی کارەکە ئەوەیە لە گوند و شار و کۆڵانەوە بگرە تا سەر مەزرا و ناو کارگە و کارخانە و زانستگاکان خەڵکی ئەنجومەنی گەل و خۆبەڕێوەبەری پێکبهێنن. ئەمەش واتای خۆبەڕێوەبەریی گەل لەلای ئێمەیە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جومهوورییەت

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9404

Your Comment

You are replying to: .
captcha