لەسەر پشکی سەتا ١٧ی بووجەی هەرێم جەخت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە دەبێ تا بەڕێوەچوونی سەرژمێریی داهاتوو پشکی سەتا ١٧ی هەرێمی کوردستان لە بووجەی فیدراڵ وەک خۆی بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسن سەعدوون لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "الغدپرس" وتی ئێمە تێبینیمان لەسەر بووجەی گشتیی ساڵی داهاتووی عێراق هەیە و زیادی کرد: گۆڕانی ڕێژەی بووجەی هەرێمی کوردستان بە ئاماری حەشیمەتی هەرێم و عێراقق بەسراوەتەوە و هەر بۆیەش تا ئەو کاتەی سەرژمێرییێکی نوێ لە عێراقدا نەکراوە دەبێ پشکی سەتا ١٧ی هەرێم لە بووجەی گشتیی فیدراڵ وەک خۆی بمێنێتەوە.

سەعدوون باسی لەوەش کرد تا ئێستا لە عێراقدا سەرژمێری نەکراوە و ڕاشی‌گەیاند: ئێمە هەندێ دەسەڵات و دەرەتانمان هەیە بۆ ئەوەی بەشە بووجەی هەرێم لە ئاستی سەتا ١٧ ڕاگرین.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9401

Your Comment

You are replying to: .
captcha