بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسن سەعدوون لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "الغدپرس" وتی ئێمە تێبینیمان لەسەر بووجەی گشتیی ساڵی داهاتووی عێراق هەیە و زیادی کرد: گۆڕانی ڕێژەی بووجەی هەرێمی کوردستان بە ئاماری حەشیمەتی هەرێم و عێراقق بەسراوەتەوە و هەر بۆیەش تا ئەو کاتەی سەرژمێرییێکی نوێ لە عێراقدا نەکراوە دەبێ پشکی سەتا ١٧ی هەرێم لە بووجەی گشتیی فیدراڵ وەک خۆی بمێنێتەوە.
سەعدوون باسی لەوەش کرد تا ئێستا لە عێراقدا سەرژمێری نەکراوە و ڕاشیگەیاند: ئێمە هەندێ دەسەڵات و دەرەتانمان هەیە بۆ ئەوەی بەشە بووجەی هەرێم لە ئاستی سەتا ١٧ ڕاگرین.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment