سێ شارەوانی نوێ بۆ سێ شاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ڕێگای سێ حوکمی جیاوازەوە شارەوانانی سێ شاری میاندواو، سەڵماس و ئاواجیقی دەسنیشان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد مەهدی شەهریاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئەوڕۆ یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەز لە ڕێگای حوکمێکەوە "ڕەسوول مەلکی نیزام‌ئاباد"ی وەکوو شارەوانی میاندواو دەسنیشان کرد. لە دوو حوکمی جیاوازی دیکەشدا "ناسر ئەحمەد‌زادە" وەکوو شارەوانی ئاواجیق و "ئێحسان سدێقیانی‌فەڕ" وەکوو شارەوانی شاری سەڵماس دەسنیشان کران.

لە هەرسێ حوکمەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەسانە بە پێشنیاری شۆراکانی شار و لەپێناو جێبەجێ کردنی بڕگەی ٢ی مادەی ٨٠ یاسای ڕێکخستن، ئەرک و هەڵبژاردنی شۆرا ئیسلامییەکانی وڵات و دواهەم گۆڕانکارییەکانی هەر ئەو یاسایە لە ساڵی ١٣٩٦ وەکوو شارەوان بۆ ئەو سێ شارە دەسنیشان کراون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9400

Your Comment

You are replying to: .
captcha