دەوڵەتی فیدراڵ بە هەڵگیرسانی ناکۆکییەکان نێوانیان لەگەل هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەرکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، داوا لە بەغدا دەکات گفتوگۆکان لەگەڵ هەولێر دەست پێبکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی فەیلی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتی: دەوڵەتی فیدراڵ بەرپرسی هەڵگیرسانی ناکۆکی لەگەڵ هەرێمی کوردستانە، چوونکە داوای لە وڵاتانی دراوسێ کردووە دەروازە سنوورییەکانیان لە سەر هەرێمی کوردستان دابخەن.

فەیلی ڕاشی­گەیاند: ئێستا هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی ئابوورییە و دەوڵەتی فیدراڵیش بە بیانووی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی هەرێمەوە هەندێک سزای بەسەریدا سەپاندووە. ئەگەر دەیانهەوێت بەپێی دەستووری عێراق گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست پێبکەن دەبێت ئەو گفتوگۆیانە بێ مەرج بن.

ناوبراو جەختیشی کردەوە: بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان سیمای ڕاستەقینەی هەندێک لە سیاسەتوانانی بەغدای وەدەر خست و هەڵویستەکانیانی هەمبەر کورد پیشان دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9392

Your Comment

You are replying to: .
captcha