بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی فەیلی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتی: دەوڵەتی فیدراڵ بەرپرسی هەڵگیرسانی ناکۆکی لەگەڵ هەرێمی کوردستانە، چوونکە داوای لە وڵاتانی دراوسێ کردووە دەروازە سنوورییەکانیان لە سەر هەرێمی کوردستان دابخەن.
فەیلی ڕاشی­گەیاند: ئێستا هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی ئابوورییە و دەوڵەتی فیدراڵیش بە بیانووی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی هەرێمەوە هەندێک سزای بەسەریدا سەپاندووە. ئەگەر دەیانهەوێت بەپێی دەستووری عێراق گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست پێبکەن دەبێت ئەو گفتوگۆیانە بێ مەرج بن.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان سیمای ڕاستەقینەی هەندێک لە سیاسەتوانانی بەغدای وەدەر خست و هەڵویستەکانیانی هەمبەر کورد پیشان دا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment