به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ ڕه‌زا هێمه‌تی زاده ڕای­گه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له ڕێگای ئیلام- ده‌ڕه‌شار له ده‌وروبه‌ری گوندی "کانی که‌وو" به هۆی وێکه‌وتنی ئۆتۆمبیلێکی جۆری پراید له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلی جۆری وانت نه‌یسان 2 که‌س کوژران و دوو که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ناوبراو زیادی کرد: سێ که‌س له سه‌رنشینانی پراید و شۆفێری وانت نه‌یسان بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه که دوو که‌س له سه‌رنشینانی پرایده‌که به هۆی سه‌ختی برینه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رهه‌نگ هێمه‌تی زاده وتیشی: لادان به چه‌پی ئۆتۆمبیلی جۆری پرایده‌که هۆکاری ئه‌و ڕووداوه هاتوچۆوه ڕاگه‌یێندراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment