کەمانگەر لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە: شوناسی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە هەموو ئێراندا سێنفییە بەڵام بەداخەوە لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستاندا کۆمەڵێک ڕێکخراو و ژمارەیێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لەمپەرن بۆ پاڵپشتی کردنی ئەو سەندیکایە لە چالاکانی ڕاستەقینەی بواری میدیا و ڕۆژنامە.
ناوبراو وتیشی: ئەو کەسانە ئەوەی لە توانایاندا بێت دەیکەن بۆ ئەوەی ببنە لەمپەر بۆ گەشە پێدانی ڕۆژنامەنووسی لە کوردستان و هەر بۆیەش بەندە لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکشێمەوە.
ناوبراو کە هاوکات بەڕێوەبەری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێرانیشە زیادی کرد: تا ئێستا بەردەوامم لە پۆستەکەی خۆم وەکوو بەڕێوەبەری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێران.
شیاوی ئاماژەیە پێشتر خەبات ساعدی لە پۆستی سکرتاریێتیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کشابوویەوە و ئێستا ئەم پرسیارە بێوەڵام ماوەتەوە: لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان چی ڕوو دەدات؟ ئەوانەی بە وتەی بەڕێوەبەری ئەو سەندیکایە دەبنە لەمپەر بۆ کەرتی ڕۆژنامەنووسیی کوردستان کێن و ئامانجیان چییە؟
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment