به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نوێنه‌ری پێشووی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی چه‌تم هاوس گوتی: وێناچێت کورده‌کانی سووریا هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن؛ ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی کورده‌کانی عێراق به دوای جۆرێک خۆبه‌ڕێوه‌به‌رین.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بڕینی پشتیوانیی ئه‌مریکا له کوردی سووریا جه‌ختی کرده‌وه: به بۆنه‌ی جۆراوجۆری یه‌کڕیزی و دوژمنییه‌کان پێوه‌ندییه‌کان له سووریا زیاتر وه‌ک یه‌کتربڕی دژوار وایه هه‌ر بۆیه‌ش ئاشکرا نییه له‌وێدا چ ڕوو ده‌دات.
نوێنه‌ری پێشووی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌باره‌ی کورده‌کانی عێراق وتیشی: دۆخی جێی ڕه‌زامه‌ندیی کورده‌کان زیاتر له هه‌ر شوێنێکی دیکه له عێراقدا ده‌بینرا. هه‌ر بۆیه‌ش له‌وه‌ی که مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی هاوپه‌یمانان و له‌وان ئه‌مریکا هه‌نگاوی به‌ره‌و ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵگرت سه‌رم سوڕ ما.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment