ژماری ڕاستەقینەی هێزەکانی پێشمەرگە 118هەزار کەسە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند ژمارەی ڕاستەقینەی هێزەکانی پێشمەرگە 118هەزار کەسە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند لە دەستوورى عێراقدا هیچ بڕگەیەک نییە هێزەکانى پێشمەرگە بە وەزارەتى بەرگریی عێراقەوە پەیوەست بکات، مادەى 117ى دەستوور دانیناوە بەوەدا کە سەرجەم دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان شەرعی و فەرمین، پێشمەرگەش لەو چوارچێوەیەدایە.

سەبارەت بە ژمارەى هێزەکانى پێشمەرگە ئەمیندارى گشتیی وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت: بە شێوەیێکی فەرمى ژمارەى هێزەکانی پێشمەرگە 118 هەزار کەسە، بەڵام بەهۆى ئەوەى ناوى شەهیدان و برینداران و خانەنشینان نەگوازراونەتەوە، وەزارەتەکە 170 هەزار مووچەخۆرى هەیە.

ناوبراو ڕوونیشی کردوەتەوە، چەندین هێزى تر لە عێراقدا هەن کە سەر بە وەزارەتى بەرگرى نین، وەک پۆلیسى فیدراڵى کە سەر بە وەزارەتى ناوخۆیە و حەشدى شەعبى سەربە دەستەى حەشدى شەعبیە، دژە تیرۆر کە سەرکردایەتى خۆى هەیە، هەمووشیان لەژێر یەک سەرکردایەتیدان کە سەرکردایەتى کردە هاوبەشەکانە، پێشمەرگەش شەش ئەفسەرى وەک نوێنەر لەو سەرکردایەتیەدا هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 936

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha