بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە ڕای­گەیاند: زمانی عەرەبی زمانێکی زۆر دژوارە و نابێت لەسەر مانای وشەکان ململانێ بکرێت، جەخت کردن لەسەر ئەوی کە دەبێت وشەی «پایبەند بوون» لە جێگای وشەی «ڕێز لێگرتن» بەکار بگیردرێت کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات.
پیرە زیادی کرد لایەنی کوردی بە تەواوی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەغدا و ئەو دیدارە دەتوانێت بە زووترین کات ئەنجام بدرێت.
شایانی باسە کەسێکی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق وتوویەتی هۆکاری دەست پێنەکردنی گفتوگۆ لە نێوان بەغدا و هەولێر ئەوەیە کە حکوومەتی هەرێم لە جێگای وشەی «ڕێز لێگرتن» دەبێت وشەی «پایبەند بوون» بە حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق بەکار بێنێت.
سەرچاوە: «الغدپرس»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment