له‌ ناوچه‌که‌دا وریای توندئاژۆیی بین

به‌شی ئێران- سه‌یید حسێن نه‌قه‌وی حسێنی بڕوای وایه‌ پێویسته‌ داعش له‌ هه‌مان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه‌ له‌ناو ببرێت و ده‌ڵێت: ده‌بێت شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ بنه‌مای توندئاژۆیی و توندڕه‌وییه‌وه‌ ده‌ست پێبکات و ده‌وڵه‌ته‌کانیش وریای ئه‌وه‌ بن چیتر بژاری داعش له‌ شوێنێکی‌تر نه‌ڕوێت.

وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه‌: داعش ئه‌نجامی بیرۆکه‌یێکی دواکه‌وتووی ڕۆژئاوا- زایۆنی بوو و هه‌ندێک لایه‌ن هه‌وڵیان دا موناقشه‌یێکی فراوان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بکه‌ن که‌ به‌ چاوی خۆمان بینیمان نه‌گه‌شتنه‌ ئه‌نجامی دڵخوازی خۆیان. به‌خته‌وه‌رانه‌ ئه‌مڕۆکه‌ ئه‌م پڕۆژه‌ ئه‌مریکی- ئیسرائیلییه‌ش شکستی هێنا.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئه‌گه‌رچی توانای سه‌ربازیی داعش کۆتاییی پێ هاتووه‌ به‌ڵام ده‌بێت ده‌وڵه‌ته‌کان وریا بن جارێکی‌تر ئه‌و بژاره‌ له‌ شوێنێکی‌تر نه‌ڕوێت.

وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ به‌و ئاماده‌کارییانه‌ دا که‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ پێشگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی توندڕه‌وی هاوشێوه‌ی داعش ئه‌نجامیان داوه‌ و گوتی: ده‌بێت وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ ڕێگای گرتنه‌به‌ری ڕێگاچاری ئه‌منیی گونجاو له‌ سنووره‌کانی خۆیاندا پێش به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی تاکی توندڕه‌و به‌ هه‌ر ناوێکه‌وه‌ بێت بۆ وڵاته‌کانیان بگرن.

نه‌قه‌وی حسێنی ئاشکراشی کرد: ناوچه‌که‌ به‌رده‌وام به‌ستێنی ڕووداوی جۆربه‌جۆر بووه‌ و له‌م نێوانه‌شدا هه‌ندێک لایه‌ن به‌نیازن له‌ ئاوی لێڵ ماسی بگرن هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ ئیسلامییه‌کان تا ڕاده‌یێک بیرمه‌ندانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ بکه‌ن و ئه‌و وڵاتانه‌ی بوونه‌ته‌ دۆستی ئه‌مریکا و ئیسرائیل پێویسته‌ به‌ خۆیاندا بێنه‌وه‌ و ڕێبازی دروست هه‌ڵبژێرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9344

Your Comment

You are replying to: .
captcha