بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاواز شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای­گه‌یاند: چه‌ندین زانیاریی نهێنی له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی هه‌یه كه پێشتر له به‌ریتانیا ژیاوه و له‌گه‌ڵ مارک تارچه‌ر كوڕی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و چه‌ند بازرگانێكی دیكه، كاری بازرگانیی نه‌وتیان بۆ وڵاتێكی ئه‌فریقیای باشوور به‌ناوی غینیا كردووه.
شێخ جه‌نگی وتیشی: هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم بۆته‌وه، له ساڵی 2004 ڕووبه‌ڕووی غینیا بۆته‌وه و ئاشتی هه‌ورامیش له‌و شكست و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه به‌شدار بووه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مانیش بۆ لێپرسینه‌وه له ئاشتی هه‌ورامی، ئاواز شێخ جه‌نگی وتی: ناتوانین هیچ هه‌نگاوێک دژ به ئاشتی هه‌ورامی بگرینه به‌ر، چوونكه به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ده‌بێت زیاتر له 70 په‌رله‌مانتار واژۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له ئێستادا جێ به‌جێ ناكرێت، بۆیه ناشتوانرێت له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت.
سه‌باره‌ت به بڕی قه‌رزه‌كانیش كه به‌هۆی نه‌وته‌وه كراون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتیی ڕوونی كرده‌وه: ئێستا هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 30 ملیار دۆلار قه‌رزاره، ئه‌گه‌ر نه‌وتمان بكڕیایه ئه‌وه‌نده قه‌رزار نه‌ده‌بووین.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment