بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد عوسمان لە لێدوانێکدا باس لەوە دەکات پاش ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک هەندێک گۆڕانکاری هاتووەتە پێشەوە کە لەگەڵ دەستوور یەک ناگرێتەوە و پاشان دەڵێت: لێژنەیێک لە یەکێتیی نیشتمانی بە نوێنەرایەتی لە پارێزگای کەرکووک بۆ گفتوگۆ سەبارەت بەم دۆخە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەردانی بەغدا دەکات.
ناوبراو کاتی سەفەرەکەی حەفتەی ئایندە ڕاگەیاند و دەریبڕی: لێژنەکە بریتییە لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک چەند کەسێک لە ڕێبەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە سەبارەت بە شێوازی چارەسەر کردنی کێشەکانی ئەم پارێزگایە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی وتووێژ دەکەن.
سەرچاوە: "بغداد الیوم"
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment